بابەتە سەرەکیەکە: ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری قۆناغی
راگوزەری سوریا، رۆژی چوارشەممە، سەردانی ئەردەن دەکات.
کێ وتی: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئەردەنیەکانیەوە
بڵاویکردەوە: ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری قۆناغی راگوزەری سوریا، رۆژی چوارشەممە،
سەردانی ئەردەن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی
پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات.
زیاتر: بەمەش ئەردەن دەبێتە
دوەم وڵاتی عەرەبی کە ناوبراو سەردانی دەکات دوای سەردانەکەی سعودیە کە لە 2ـی
شوبات ئەنجامیدا.