بابەتە
سەرەکیەکە: وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، هەڵوێستی
خۆی راگەیاند.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاویكردەوە: ئێمە
پێشوازیی لە بەرەوپێشچونی ئاشتی و ئاسایش بۆ خەڵکی تورکیا دەکەین کە هاوپەیمانێکی
نزیکی ناتۆ و هاوبەشێکی لەمێژینەی دژی تیرۆرە.
ئەمەش
هەیە: هەمو لایەک هاندەدەین لە پرۆسەیەكی ئاشتییانە و بونیادنەردا بەشداربن بۆ
دەستەبەركردنی ئاسایش، سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی یاسا.
زیاتر:
بەریتانیا پابەندە بە پشتیوانیكردنی هەنگاوەكان بۆ كەمكردنەوەی ململانێ و
پەرەپێدانی سەقامگیری لە توركیا و ناوچەكە بە گشتی.