بابەتە سەرەکیەکە: جێگری سەرۆکی ئاکپارتی رایگەیاند، چاوەڕێی دەرئەنجامی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، ئایا رێکخراوەکە پابەند دەبێت بە بانگەوازەکەوە، یاخود نا.
لێدوانی
فەرمی: ئەفکان عەلا، جێگری سەرۆکی ئاکپارتی رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان
و ئاکپارتی هەمو ئەو کارانەیان کرد کە پێویست بو بۆ لابردنی تیرۆر لە کارنامەی
تورکیا.
ئەمەشی
وت: دەبێت سەرنجمان لەسەر دەرئەنجامی بانگەوازەکە بێت، دەرئەنجامەکەش گرنگە، ئایا رێکخراوەکە پابەند دەبێت بە بانگەوازەکەوە، یاخود نا.
زیاتر:
ئەگەر رێکخراوەکە وەڵامی ئەم بانگەوازە بداتەوە و چەکەکەی دابنێت و خۆی کۆبکاتەوە
و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، تورکیا لە کۆت و بەند ئازاد دەبێت.