نێچیرڤان بارزانی: لە خودای مەزن داواکارم رەمەزان خێر و ئاسودەیی بۆ هەموان بهێنێت

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

چی وت: بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانه‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم، له‌ خودای مه‌زن داواکارم خێر و ئاسوده‌یی بۆ هەموان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.

ئەمەشی وت: رەمەزان مانگی بەزەیی و لێبوردەیی و چاکه‌یه‌، دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان و نوێکردنەوەی گیانی هاوکاری لە کۆمەڵگه‌دا، هیوادارم ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بهێنێت.

زیاتر: خودای مه‌زن رۆژو و پەرستشی هەموان قبوڵ بکات و ئاسوده‌یی به‌ هه‌موان ببه‌خشێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا