بابەتە
سەرەکییەکە: ''بەسەرهات و بیرەوەرییەکان'' کتێبی کەمال خدر مستەفایە کە ناسراوە بە ''پەستەک سۆر''، لە ساڵی 2017 بیرەوەریەکانی
خۆی تێدا نوسیوەتەوە.
زیاتر: کەمال
خدر مستەفا لە کتێبەکەیدا باس لە زۆربەی بیرەوەرییەکانی خۆی دەکات، لە بەشێکی کتێبەکەیدا
دەڵێت،''ھەرەتم بوو، حەزم بەژیانێکی ھێمن دەکرد، حەزم دەکرد ژن بھێنم و ماڵ و منداڵم
ھەبێ، ئەو ساڵانەی پێش ژن ھێنانم زۆر شەکەت بووم.''
ئەمەش هەیە: لە بەشێکی دیکەی بیرەوەریەکانی نووسیوەیەتی،'' ھەرچەندە من باش لەوە گەیشتووم کە ژن ھێنان و
منداڵ دروست کردن چەندەی خۆشی ژیان تێدایە ئەوەندەش تووشی کۆمەڵێ بەرپرسیارەتی
گرانت دەکا. بە تایبەتی منداڵ ئەگەر باش پەروەردە کرا ئەوە رەحمەتێکە بۆ خۆی و خێزان
و گەل و نیشتمانەکەی، خۆ جاری وا بووە منداڵ لەدەست دەرچووە بوو بەبەڵ بەھۆی
درووستکردنی سەر ئێشە بۆ خۆی و خێزانەکەی.''
کەمال خدر
سەبارەت بە پەروەردەی خێزان دەڵێت: ''من لە لایەنی خوێندن و پەروەردەکردنی منداڵەکانم
سەرم ئاسوودەیە منداڵی دووەمم دکتۆرە (سانا) کە پزیشکی بواری منداڵ بوونەو ماستەر
و دکتۆرای لەم بوارە بەدەستھێناوە.''
دەشڵێت: ''منداڵی
سێیەمم دکتۆر(سەھەند) دکتۆراکەی لە زانکۆی (نۆتنگام) ھێناوە، چوارەمم (سیابۆ) بەکالۆریسی لە ماتماتیک، منداڵی پێنجەمم (سایە) پزیشکی
پێستە، منداڵی شەشەمم (ھەرێم) پزیشکی گشتییە لە بواری چاو، منداڵی حەوتەمم (سەناریا
) پزیشکی گشتییە، منداڵی ھەشتەمم خوێندکاری کۆلیژی دەرمانسازییە.''