بابەتە سەرەکییەکە: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، زه‌ماله‌ی
خوێندنی (ماسته‌ر و دكتۆرا) له كۆریای باشور بڵاوده‌كاته‌وه، فه‌رمانبه‌ران و
مامۆستایانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته ئاگادار دەکاتەوە ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش
بكه‌ن.
راگەیەندراوی فەرمی: وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌یان
رایگەیاند، ''وڵاتی كۆریای باشور له چوارچێوه‌ی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی كۆریا (KONC) و كۆمپانیای په‌ره‌پێدانی كۆریای باشور (KDI)، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند ده‌رفه‌تێكی خوێندن له
وڵاتی كۆریای باشور بۆ هه‌ردو به‌رنامه‌ی ماسته‌ر (سیاساتی گشتی، سیاساتی په‌رپێدان
و به‌رێوه‌بردنی گشتی و خاوه‌ندارێتی فكری و زانستی داتا بۆ سیاسه‌تی گشتی و به‌رێوه‌بردن
و سیاسه‌تی گشتی و به‌رێوه‌بردن) و دكتۆرا ( سیاسه‌تی گشتی و سیاسه‌تی په‌ره‌پێدان
و سیاسه‌تی گشتی و په‌ره‌پێدان) به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
زیاتر: هه‌ر كه‌سێك ئه‌م
مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا به‌رجه‌سته بێت و ئاره‌زوی خوێندنی له زانكۆكانی وڵاتی
كۆریای باشور به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م تێبینیانه‌ی خواره‌وه ده‌توانێت داواكاری
له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه پێشكه‌ش به سه‌رچاوه‌ی زه‌ماله‌كه بكه‌ن:
https://kdischool.ac.kr/menu.es?mid=a40202000000
مه‌رج و رێنماییه‌كان
بۆ خوێندنی ماسته‌ر:
• پێشكه‌شكار ده‌بێت
فه‌رمانبه‌ر یا مامۆستا بێت له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
• پێشكه‌شكار ده‌بێت
به لایه‌نی كه‌م دو ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له پاش به‌ده‌ستهێنانی دوایین بڕوانامه.
• پێشكه‌شكار ده‌بێت
كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆسی له (65) كه‌متر نه‌بێت.
• ئاستی توانستی
زمانی داواكراو له به‌رنامه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌یه‌ك جیاوازه، بۆیه به‌ر له پێشكه‌شكردن،
تكایه ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه بخوێننه‌وه كه داواكاری بۆ پێشكه‌ش
ده‌كه‌ن.
• داواكار ده‌بێت
له هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی ماسته‌ر پێشكه‌ش بكات. (واتا به‌كالۆریۆس
و ماسته‌ره‌كه‌ی له هه‌مان بوار بێت).
• كاندیدی سه‌ركه‌وتو
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت واتا به موچه‌ی
بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان.
• كاندیدی سه‌ركه‌وتو
له‌لایه‌ن وڵاتی كۆریای باشور پشتگیری دارایی ده‌كرێت، بۆ ورده‌كاری زیاتر تكایه
سه‌ردانی مالپه‌ری زه‌ماله‌كه بكه‌ن.
مه‌رج و رێنماییه‌كان
بۆ خوێندنی دكتۆرا:
• پێشكه‌شكار ده‌بێت
هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت.
• پێشكه‌شكار ئه‌گه‌ر
فه‌رمانبه‌ر یان مامۆستا بێت له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا ده‌بێت
به لایه‌نی كه‌م دو ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له پاش به ده‌ستهێنانی دوایین بڕوانامه.
• ده‌بێت كۆ نمره‌ی
ماسته‌ری له (70) كه‌متر نه‌بێت.
• داواكار ده‌بێت
له هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی دكتۆرا پێشكه‌ش بكات. (واتا ماسته‌ر
و دكتۆراكه‌ی له هه‌مان بوار بێت).
• كاندیدی سه‌ركه‌وتو
ئه‌گه‌ر دامه‌زراو بێت، ئه‌وا له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی
پێده‌درێت واتا به موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان.
• كاندیدی سه‌ركه‌وتو
له لایه‌ن وڵاتی كۆریا پشتگیری دارایی ده‌كرێت، بۆ ورده‌كاری زیاتر تكایه سه‌ردانی
ماڵپه‌ڕی زه‌ماله‌كه بكه‌ن.
تێبینیەکان:
- هه‌ركه‌سێك مه‌رج و رێنماییه‌كانی تیایدا به‌رجه‌سته نه‌بێت، دواجار
مۆڵه‌تی خوێندنی پێ‌نادرێت.
- تكایه بۆ هه‌ر پرسیارێك یان زانیاری زیاتر سه‌ره‌تا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی
زه‌ماله‌كه بكه‌ن.
- پێشكه‌ش كردن و مه‌رجی زمان له زانكۆیه‌ك بۆ زانكۆیه‌كی تر یا له به‌رنامه‌یه‌ك
بۆ به‌رنامه‌كه‌ی تر جیاوازه، تكایه به‌ر له پێشكه‌ش كردن به وردی سه‌رنجی مه‌رج
و رێنماییه‌كان بده‌ن.
- دوای وه‌رگرتن له‌م زه‌ماله‌یه، تكایه به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی فایل
سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
- بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، دوای پێشكه‌شكردنی
داواكاریه‌كه‌یان له ڕێگه‌ی ئۆنلاین، ده‌بێت تاكو رۆژی كۆتایی ده‌وامی ڕێكه‌وتی
(2025/3/19) ئه‌م زانیاریانه‌ی خواره‌وه به‌ئیمێل بۆ بنێرن:
([email protected]):
- نوسراوی لاری نه‌بونی فه‌رمانگه‌كه‌ی.
- ناوی ته‌واو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له پاسپۆرت نوسراوه.
- شوێنی كار.
- پێگه‌ی له شوێنی كار.
- به‌رنامه‌ی پێشكه‌ش كرا‌و، واتا ماسته‌ر له بواری ...
- ئیمێل
- ته‌له‌فۆن
تێبینی گرنگ:
له بابه‌تی ئیمێله‌كه بنوسن زه‌ماله‌ی كۆریای باشور یا (South Korea Scholarship)