عەمار حەکیم: پێویستە هەڵەبجە بکرێتە پارێزگایەکی نوێی عێراق

درێژتر لە هەواڵ 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە، لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە دا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامی فەرمی: عەمار حەکیم رایگەیاند؛ لە 37ـەمین ساڵیادی بە ئامانجگرتنی لەلایەن رژێمی دیکتاتۆری بە چەکی کیمیاوی قەدەغەکراو، زامی هەڵەبجە لە دڵی عێراقییەکاندا بە سارێژ نەبویی دەمێنێتەوە.

ئەمەشی وت: شارەکە پێویستی بە رێزلێگرتنێکی راستەقینە هەیە، ئەویش ئەوەیە بکرێتە پارێزگا، ئەم کارەساتە بەرز رادەگرین، درود و سڵاو بۆ قوربانیان دەنێرین و بۆ رزگاربوانیش داوای ئارامی شیفا دەکەین.

زیاتر: باشترین رێزلێنان بۆ هەڵەبجە، ئەوەیە بکرێتە پارێزگایەکی نوێی عێراق، هەلی کاری تێدا بڕەخسێت و لایەنی ئابوری ببوژێتەوە، لە بڕیاری عێراقیدا خاوەن نوێنەرایەتییەکی زیاتر بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا