بابەتە سەرەکییەکە: دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە رێستۆرانتێکی
شاری سلێمانی شەڕو ئاڵۆزی دروست بوو و تەقەکرا، یەکێک لە تۆمەتبارەکانی روداوەکە خۆی
رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی
سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو لە رێستۆرانتی فانسی لەشاری سلێمانی شەڕو ئاڵۆزی
دروست بوو و تەقەکرا، لە دوای روداوەکەش پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی بەردەوام بوون لە
گەڕان و بەدواداچوونەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
ئاماژە بەوەکراوە: لە ئێستادا یەکێک لە تۆمەتبارەکان
خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و دەستیش گیرا بەسەر چەکێک لەجۆری دەمانچەی
تورکی.
زیاتر: لە ئێستادا تۆمەتبار (ز،ح،ع ) بەبڕیاری بەڕێز
دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
هاوکات: لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی باس لەوەکراوە، ''هێزەکانمان
بەردەوامن لە گەڕان بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی تر کە لەلایەن بەڕێز دادوەرەوە
فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە و لە داهاتوشدا هەر کەسێک فەرمانی دەستگیرکردنی
بۆ دەربچێت هێزەکانمان دەستگیری دەکات.''