سەعدی ئەحمەد پیرە: پێویستە وانە لەكارەساتی هەڵەبجە وەربگرین

درێژتر لە هەواڵ 18 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند،''كیمیابارانكردنی هەڵەبجە كارەساتێكی گەورەبوو و توانرا بگەیەنرێتە پایتەختی وڵاتانی دونیا، ئەمەش هەموو جیهانی بەئاگاهێنا و وەرچەرخانێكی گەورە بوو لەشۆڕش و مێژووی كوردیدا.''

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایگەیاند، ''پێویستە وانە لە کارەساتی هەڵەبجە وەربگرین و پارێزگاری لەبوونی خۆمان بكەین و تواناكانمان بخەینەگەڕ بۆ رێگریكردن لەدووبارە بوونەوەی كارەساتی لەمشێوەیە".

ئەوەشی وت: ئەركی حكومەتی عێراقە قەرەبووی زیانلێكەوتووان و كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە بكاتەوەو سەنتەرێكی توێژینەوەی تەندروستی بۆ چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی كیمیایی لەسەر خاك و ئاو بەروبومی هەڵەبجە دابمەزرێنێت، چونكە تاوەكو ئێستا كاریگەری ئەو چەكە لەسەر بەركەوتووان و ژینگەی هەڵەبجە هەرماوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا