بابەتە
سەرەکییەکە: دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هه‌ڵه‌بجه‌ی شەهید دەکەینە
پارێزگایه‌كی نمونه‌یی له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
دەقی پەیامەکەی
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ:
به‌ر له سی و
حه‌فت ساڵ رژێمی به‌عس تاوانێكی مرۆیی گه‌وره‌ی خسته سه‌ر تاوانه دڕنده‌كانی تری
دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و خه‌ڵكی سڤیلی بێ‌تاوان.
له‌و رۆژەوە تا
ئێستا برینی هه‌ڵه‌بجه به زیندوویی له ویژدانی هه‌موو دونیا ماوەتەوە وه‌ك
نموونەی رق و كینه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی ستەمکار به‌رامبه‌ر بە خه‌ڵكی سته‌مدیده.
له‌م یاده‌دا
سه‌ری رێز‌و نه‌وازش داده‌نه‌وێنم بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدو بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
ئەم یادە بە دەرفەت
دەزانم ئه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه کە ئەگه‌ر بمانه‌وێت كه‌مێك له‌باری پڕ خه‌می هه‌ڵه‌بجه‌و
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه، ده‌بێ هه‌ڵه‌بجه‌ی شەهید بكه‌ینه پارێزگایه‌كی
نمونه‌یی له‌سه‌ر ئاستی عێراق، بۆ لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و زیندووبوونه‌وه،
ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌خزمه‌تكردنی به‌رده‌وامی ئه‌م شارە بەدی دێت.
دەرباز کۆسرەت
رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی
سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان