بابەتە
سەرەکییەکە: رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور هۆشداری دەدات لە دەرئەنجامە
مەترسیدارەکان بەهۆی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەراگرتنی هاوکارییە
داراییەکان بۆ دەزگا میدیاییەکانی ئەمریکا و دەرکردنی کارمەندەکانیان.
راگەیەندراوی
فەرمی: رێکخراوی نیودەوڵەتی پەیامنێرانی بێ سنوور رایگەیاند، بڕیارەکەی دۆناڵد
ترەمپ سەبارەت بە راگرتنی هاوکارییەکان بۆ میدیا فیدراڵییەکانی ئەمریکا کاریگەری
خراپ دروست دەکات.
ئاماژە
بەوەشکراوە: رێکخراوەکەیان زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات لەو مەترسییانەی رووبەڕووی
تیمی کارمەند و رۆژنامەنووسانی سەر بە ئاژانسی ئەمریکا بۆ میدیای جیهانی دەبێتەوە.
ئەمە لە کاتێکداییە: دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا بە راگرتنی هاوکارییە
داراییەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ دامەزراوە میدیاییەکان، لەوانەش دەنگی ئەمریکا، رادیۆی ئازادیی ئاسیا، رادیۆی ئەوروپای ئازاد
هاوکات، بەشێکی زۆری کارمەندەکانیان لە کار لابران.