ترەمپ و پۆتین ئەمڕۆ باسی کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا دەکەن

جیهان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ  ڤلادیمێر پوتین ئەنجام دەدات و باس لە دواین پێشهاتەکان و کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا دەکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ دووشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین دەکات، کۆشکی سپی و کرێملنیش  ئامادەکاریی تەواویان کردووە، بۆ ئەنجامدانی ئەو پەیوەندییە.

زانیاری زیاتر: پەیوەندییەکە بە هەنگاوێکی چارەنووس ساز دادەنرێت سەبارەت بە جەنگی ئۆکراینا کە ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە.

هاوکات: سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، گفتوگۆکانیان لەگەڵ پوتین سەبارەت بە راگرتنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراینایە هاوکات، خاک و وێستگەکانی وزە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکەیان دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا