"لە سەر رێگای خورماتو – کفری شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و داعش رویدا"

عێراق 20 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای خورماتو – کفری، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و ژمارەیەک چەکداری داعش رویدا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیارییەکان، لیوای 88ی فەوجی دوی سوپای عێراق زانیارییان بەدەست گەیشتوە سەبارەتی بە چونی چەند چەکدارێکی داعش بەرەو سلێمانبەگ و لەلایەن هێزەکەی سوپای عێراقەوە ئەو چەکدارانە کراونەتە ئامانج.

زیاتر بزانە: دوابەدوای روبەڕوبونەوەکە بەشێک چەکدارەکان هەڵاتون و یەکێک لە چەکدارەکان بەهۆی تەقینەوەیەکەوە کە دیارنییە خۆکوژی بوە یاخود بۆمبی پێدا تەقیوەتەوە، گیانی لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا