سەرۆکی یەکێتی: جێدەستی عومەر سەید عەلی لە نەخشەی سیاسی دیارە

کوردستان 23 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە  شاری سلێمانی سەردانی عومەر سەید عەلیی کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە دیدارێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە لە تەندروستی عومەر سەید عەلی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری شۆڕشی نوێی پرسی و هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.

هاوکات: سەرۆکی یەکێتی لەو دیدارەدا ستایشی رابردوی پاک و درەوشاوەی عومەر سەید عەلی و بنەماڵەکەیانی کرد کە نمونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانی گەلەکامانن، کە لە مێژوی رزگاری خوازی کورد بە تایبەت شوڕشی نوێ، جێدەستی ناوبراو لە نەخشەی سیاسی، خەباتی شاخ و شار، رێکخستن و خۆراگڕی لە زینداندا دیار و بەرچاوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا