بابەتە سەرەکییەکە: هێزە
ئەمنییەکانی عێراق لە شەنگال روبەڕوی گروپێکی چەکدار بونەوە.
راگەیەندراوی فەرمی:
راگەیاندنی شاندەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە: گروپێکی لە یاسا دەرچو لە سنوری قەزای
شنگال هاوڵاتییەکیان رفاند و راستەوخۆ دوای روداوەکە هێزەکانی فیرقەی 20 دوای
گروپەکە کەوتون و روبەڕونەوە دروستبوە.
چی تر: لە ئەنجامی
روداوەکە چوار ئەندامی هێزی ئاماژەپێکراو بە سوکی بریندار بون، لە بەرامبەردا دو
لە رفێنەرەکان بریندار کران و برینی یەکێکیان زۆر سەختە.
ئەمەش بزانە: هاوکات
پێنج تۆمەتبار دەستگیرکراون کە بەشداربون لە رفاندنی هاوڵاتییەکە و دوابەدوای ئەو
رێوشوێنە ئەمنییە توندانەی گیرایەبەر توانراوە هاوڵاتییەکە ئازاد بکرێت.