بابەتە
سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایتی حه‌ج و عومرەی هەرێم، سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه،
ئۆتۆمبیلی نەفەرهەڵگر و بارهەڵگر له هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كاتەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند؛ سه‌رجه‌م
كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه و ئۆتۆمبیلی نەفەرهەڵگر "پاس" و بارهەڵگر
ئاگادار دەکەینەوە.
بۆچی: بە پێی رێنمایی ژمارە (2) ساڵی 2016، ده‌توانن
سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره بكه‌ن به مه‌به‌ستی
وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگا و ئیداره
سه‌ربه‌خۆكان و شار و شاروچكه‌كان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی (هه‌ولێر-
سلێمانی ) به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
زیاتر:
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەدا هاتوە، دواكات بۆ وه‌رگرتنی
ته‌نده‌ر رۆژی دووشه‌ممه، 7ـی 4ـی 2025، تا کاتژمێر 11 پێشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت.