بابەتە
سەرەکیەکە: وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كۆنترۆڵی پرۆسه‌كانی
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردوه.
لێدوانی
فەرمی: حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند؛ کێڵگە
نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان جیاوازە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، سەرەڕای ئەوەش،
بەغدا و هەولێر لە گفتوگۆی بەردەوامدان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت.
ئەمەش
هەیە: ئۆپێکیش ئاگاداری کردوینەتەوە هەرێمی کوردستان رۆژانە 286 هەزار بەرمیل نەوت
بەرهەم دەهێنێت، وەزارەتەکەمان هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر پڕۆسەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی
هەرێمدا نییە و کۆنتڕۆڵی نەکردوە.
ئەمەشی
وت: بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی 16 دۆلاری بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتی هه‌رێمی
كوردستان دیارییكردوه، پێشبینی ده‌كه‌ین تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری
جه‌یهانی توركییه‌وه بگاته 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه،
زیاتر:
هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق لەنێوان سێ ملیۆن و 200 هەزار بۆ سێ ملیۆن و 500
هەزار بەرمیل دایە، 70%ـی نەوتی
عێراق هەناردەی بازاڕەکانی ئاسیا دەکرێت.