بابەتە سەرەکییەکە: نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست رایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەمەریکا دەیەوێت رێگای پەیوەندی لەگەڵ ئێران
بدۆزێتەوە.
زیاتر: ستیڤ ویتکۆف رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ شەڕی ناوێت،
بەڵام رەنگە پەنا بۆ چارەسەری سەربازی ببات لەپێناو وەستاندنی شەڕەکان و تەنها
هۆکاری ئەم کارەشی ناچارییە.
چی تر: ئومێدەوارین سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران پەنا
بۆ بژاردەی سەربازی نەبەین و بتوانین لەسەر مێزی دانوستان گردفت و قەیرانەکان
چارەسەر بکەین.
ئەمەش هەیە: پەیامی ئێمە بۆ ئێران ئەوەیە کە بەیەکەوە
دابنیشین و بزانین ئایا دەتوانین لە رێگەی دیپلۆماسییەوە بگەیەن شوێنێکی گونجاو
یاخود نا، تاران نابێت بۆمبی ئەتۆمی هەبێت و ئەوەش هەرگیز رێگە بە رودانی نادرێت.