بابەتە
سەرەکیەکە: کەمێک پێش ئێستا، شەڕەتەقە لە نێوان دو بنەماڵە لە گوندى قاسم بەگزادەى
سنورى چەمچەماڵ رویدا و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران.
لێدوانی
تایبەت: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ بە BMC راگەیاند؛ شەڕەتەقە
لە نێوان دو بنەماڵە لە گوندى قاسم بەگزادەى سنورى چەمچەماڵ رویدا و بەهۆیەوە
سێ کەس کوژران، کە دوانیان بران و ئەوەی دیکەش ئامۆزایانە، هەردو بنەماڵەکەش خزمی یەکترن و کێشەی زەویوزار لە نێوانیاندا هەبوە.
زیاتر: سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستاش بەهۆی روداوەکەوە هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە
و لێکۆڵینەوەکانمان بەردەوامن.
چی تر:
بەگوێرەی زانیاریەکانی BMC، ناوی
کوژراوەکان؛ هێمن محەممەد سلێمان، ساڵح شەریف و عەبدوڵا شەریفە.