بابەتە سەرەکییەکە: ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەم ھەفتەیەدا کێشەی
نەوتی ھەرێم کۆتایی دێت و پرۆسەی ھەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ شاندی هەرێم گفتوگۆیان لەبارەی ھەناردەکردنەوەی
نەوتی ھەرێمی كوردستان کرد.
ئەوەشی وت: له كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆیان لەبارەی (١٦) دۆلاری کۆمپانیا
نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان کرد کە کێشەی
لەسەرە، ئەویش پێویستە گەرەنتی ھەبێت مانگانە بۆیان خەرج بکرێت.
زیاتر: ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، جەختییان لەوە کردوەتەوە،
ئەو قەرزەی هەیە پێویستە چارەسەر بکرێت و پرسی دانانی رێژەی ھەناردەی نەوت دیاری بکرێت، لەگەڵ شاندی هەرێم بڕیارە ئەم ھەفتەیە
بگەنە ئەنجامی کۆتایی و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوت بکرێتەوە.