وتەبێژی سەرۆکی حکومەت: ئەگەر پارەکەی بەغدا بگات پێش جەژن موچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت

کوردستان 20 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئەگەر پارەکەی بەغدا بگاتە دەستی حکومەتی هەرێم پێش جەژن موچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

کێ وتی: پێشەوا هەورامانی وتەبێژی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: هەمو کاتی خۆمان تەرخان دەکەین بۆ ئەوەی پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز موچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش بکەین.

ئەمەش هەیە: ئەگەر پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە رەوانەی هەرێم بکرێت و بگاتە دەستمان، ئەوا پێش جەژن موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکەین.

زیاتر بزانە: لەگەڵ حکومەتی عێراق هەنگاوی باشمان بڕیوە و چارەسەر بۆ زۆربەی کێشە تەکنیکییەکان دۆزراوەتەوە و ئەگەر داواکاری تازەیان نەبێت ئەوا هیچ کێشەیەکی وا لەنێوان ئێمە و بەغدا نەماوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا