بابەتە سەرەکییەکە:
بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریدا هەواڵی کوشتن و توندوتیژی
بڵاونەکاتەوە و رایگرێت.
راگەیەندراوی فەرمی:
بۆردی راگەیاندنی یەکێتی بڵاویکردوەتەوە: بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە سەرجەم
میدیاکانی سەر بە بۆردەکەمان بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوشتن رادەگرین.
بۆچی: چونکە جگە لەوەی
کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر دەرونی تاکەکانی کۆمەڵگە، دەبێتە هۆی چاولێکردن و
لاساییکردنەوەش، بەمەش رێژەی کوشتن و توندوتیژییەکانی خێزانی رو لە هەڵکشان دەکات.
باکگراوند: دەزگای
میدیایی BMC هەرزو بڕیاریدابو بڵاوکردنەوە هەواڵی کوشتن و بەدواداچون بۆ ئەو
روداوانەی کوشتنیان تێدایە رابگرێت و لە سەرەتای کارکردنیشییەوە خۆی لە روماڵکردنی
هەواڵەکانی خۆکوشتن بە دور گرتوە.