گۆرانیبێژێکی ناودار بە نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ پەرلەمانتارێک کردووە

هەمەرەنگ 08/04/2021

Alternate Text

ماڵپەڕێکی میسڕی ئاشکرایکردووە، ئەساڵە نەسری گۆرانیبێژی ناوداری سوری بە نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ پەرلەمانتارێکی میسڕی کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی نیسان، ماڵپەڕی "المصري اليوم" بڵاویکردووەتەوە:" ئەساڵە نەسڕی هونەرمەندی ناوداری سوری بە شێوەیەکی نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ پەرلەمانتارێکی میسڕی بە ناوی ئەحمەد عەبدولحەمید کردووە، بەڵام هەردوکیان رەتیانکردووەتەوە قسە لەوبارەیەوە بکەن ".

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:" بڕیارە رۆژی هەینی وردەکاری زیاتری هاوسەرگیرییەکە ئاشکرابکەن و کۆتایی بە دەنگۆ و گۆمانەکان لەوبارەیەوە بهێنن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا