بۆ خۆپارێزی لە پەتای وەرزی؛ تەندروستی سلێمانی چەند رێنماییەك بڵاودەكاتەوە

تەندروستی 09/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، پەتای وەرزی یەكێكە لە هەوكردنە ڤایرۆسییەكان كە لەسەر ئاستی جیهان بە یەكێك لە بەربڵاوترین پەتاكان دادەنرێت و زۆربەی جار لە كاتی گۆڕانی كەش و هەوا توشی مرۆڤ دەبێت.
تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەم پەتایە چەند نیشانەیەكی لەخۆ گرتووە و دیارترینیان، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش (تا)، كۆكە، لەش داهێزان، بێ تاقەتی، سەر ئێشە و قورگ ئێشەیە و  نیشانەكان دەكرێت لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاواز بن". 
بۆ ئەوەی لەم پەتا وەرزییە پارێزراو بی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكە: 
1. ڤاكسین : باشترین رێكاری خۆپارێزی دژی پەتای وەرزی بریتییە لە خۆكوتان بە ڤاكسینی دژە ئەنفلەوەنزا ، خۆشبەختانە وەزارەتی تەندروستی توانیویەتی ڤاكسینی دژە ئەنفلەوەنزا لە بنكە تەندروستییە سەرەكییەكان لە هەرێمی كوردستان دابین بكات . ئەم گروپە لە كۆمەڵگا لە پێشینەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ئەنفلەوەنزا:
-  ئافرەتی دووگیان.
-  منداڵی تەمەن شەش مانگ تا پێنج ساڵ. 
- كەسانی بەساڵاچوو ( سەروو  ٦٥ ساڵ ).
- ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
- پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی.

2. گرنگیدان بە پاك و خاوێنی و شۆردنی دەستەكان. 
3. داپۆشینی دەم و لوت لە كاتی كۆكە و پژمین.
4. مانەوە لە ماڵ لە كاتی دەركەوتنی نیشانەكان و پشوودان. 
5. دووركەوتنەوە لەو كەسانەی نیشانەكانی پەتای وەرزییان هەیە. 
6.  دەستنەدان لە دەم و چاو و لوت پێش دەست شۆردن. 


-  لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی پەتای وەرزی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكە:
1.  پشوودان.
2.  خواردنەوەی بڕێكی باش لە ئاو و شلەمەنییەكان.
3.  گرنگیدان بە خواردنی میوە و سەوزەوات.
4.  هەر كاتێك نیشانەكان قورس بوون و تەندروستیت تێكچوو راستەوخۆ سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكە. 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

جۆرج وەسوف دێتە هەولێر

کوردستان 14 خولەک پێش ئێستا

پزیشکیان چوارشەممە لە بەغدایە

عێراق 47 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا