بۆچی نابێت ژنانی دوگیان قاوە بخۆنەوە؟

تەندروستی 18/11/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە خواردنەوەی قاوە لەلایەن ژنانی دووگیانەوە دەبێتە هۆی لەبارچوونی کۆرپەکانیان، یاخود کێشی کۆرپەکانیان کەمدەکات.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ نابێت ژنانی دووگیان لە رۆژێكدا زیاتر لە یەک کۆپ قاوە بخۆنەوە، چونکە ئەو کافایینەی لەناو قاوەدا هەیە لە رێگەی ناوکەوە دەچێتە ناو لەشی کۆرپەکەوە، بەوەش مەترسی لەبارچوون و دابەزینی کێشی کۆرپەکان زیاد دەکات.

باس لەوەشکراوە کە ئەو کەسانەی توشبوونی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنن، ئەوانیش نابێت قاوەی زۆر بخۆنەوە، چونکە قاوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

لەبارەی سوودەکانیشێیەوە ماڵپەڕی " Psychology Today" بڵاویکردەوە:" ژمارەیەک توێژەر گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە خواردنەوەی قاوە کاریگەری دەبێت لەسەر کەمردنەوەی بەرزی ئاستی شەکر لە خوێندا، هەروەها بەرزی کۆلیستڕۆڵ و چەوری ناوقەد کەمدەکاتەوە ".

ئەوەشی خستەڕوو، خواردنەوەی دوو کوپ قاوە لە رۆژێکدا نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و لێدانی رێکدەخاتەوە، بەوەش مەترسییەکانی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان کەمدەکاتەوە ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

عێراق لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا دوورخرایەوە

درێژتر لە هەواڵ 10 خولەک پێش ئێستا

جۆرج وەسوف دێتە هەولێر

کوردستان 40 خولەک پێش ئێستا

پزیشکیان چوارشەممە لە بەغدایە

عێراق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا