­­­­­­زانکۆی سلێمانی یەکەمی زانکۆکانی هەرێمە

کوردستان 26/07/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

لە نوێترین ریزبەندی ناوەندێکی زانستی جیهانی زانکۆی سلێمانی بە ریزبەندی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم دیاریکرا.

"لە ریزبەندی پێنجەمەدایە لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق"

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٦ی تەمموز، زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە:" بەپێی نوێترین پێوەری "ویبۆمێتریکس" بۆ ساڵی ٢٠٢١، زانکۆی سلێمانی بە پلەی یەکەمی زانکۆکانی هەرێم تۆمارکراوە، هەروەها لە ریزبەندی پێنجەم لەسەر ئاستی عێراق و سێ هەزار و ١٣٩ لەسەر ئاستی زانکۆکانی جیهاندایە ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" ریزبەندی وێبۆمیتریكیس لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی كە سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە، لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەرێوەی دەبەن و سالانەی هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا