ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی نووسەری گەورەی کورد (بەختیار عەلی) یە

هەمەرەنگ 08/08/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی نووسەری گەورەی کورد بەختیار عەلی یە کە زیاتر لە ٣٥ ساڵە خزمەت بە خوێنەری کورد دەکات.
بەختیار عەلی، لە ٨ی ئابی ١٩٦٠ لە گەڕەکی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی شێخ سەلام و خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەی ئەزمەڕ و خوێندنی ئامادەیی لە ئامادەیی هەڵکەوت تەواوکردووە، دواتریش لە زانکۆکانی سلێمانی و سەڵاحەدین لە بەشی زەویناسی خوێندوویەتی.

لە خۆپیشاندەکانی ١٩٨٣ی شاری هەولێر بریندارکراوە

لە خۆپیشاندەکانی ١٩٨٣ی شاری هەولێر بریندارکراوە و بە ناچاری دەستی لە خوێندنی زانکۆ هەڵگرتووە و خۆی بۆ دنیای ئەدەب و نووسین تەرخانکردووە.

لە ١٩٨٥لەبەر بارودۆخی ناهەمواری باشووری کوردستان روودەکاتە ئێران و ماوەی هەشت مانگ  لە کەمپێکی پەنابەراندا لە کەرەج ژیانی بردووەتەسەر، بەڵام دواتر بەهۆی سەختی بارودۆخی ژیانی ناو کەمپەکە، ئەوێشی جێهێشتووە و روویکردووەتە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ماوەیەک لە شارە جیاجیاکانی رۆژهەڵات ژیاوە، لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ بە یەکجاری کوردستانی بەجێهێشتووە و روویکردووەتە سووریا و پاشان ئەڵمانیا، لەوکاتەوە نیشتەجێی شاری کۆڵنە لە ئەڵمانیا.

یەکەمین رۆمانی لە ١٩٩٧ بڵاوکردەوە بە ناوی مەرگی تاقانەی دووەم

یەکەم بەرهەمی بەختیار عەلی چەند قەسیدەیەک بوو لە ١٩٨٣ بڵاویکردنەوە و یەکەمین رۆمانی لە ١٩٩٧ بڵاوکردەوە بە ناوی مەرگی تاقانەی دووەم.

بەرهەمەکانی بەختیار عەلی وەرگێڕدراون بۆ سەر چەندین  زمانی بیانی

بەرهەمەکانی بەختیار عەلی وەرگێڕدراون بۆ سەر چەندین  زمانی بیانی وەک فەڕەنسی و عەرەبی و فارسی و ئەڵمانی، رۆمانی دواهەمین هەناری دنیا زیاتەر لە جارێک لە ئێران کراوە بە شانۆگەری.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا