سبەی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

کوردستان 11/02/2022

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

بڕیارە سبەینێ بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبێتەوە و پرسی سەرۆككۆمار و گفتوگۆكانی حزبەکە لەگەڵ پارتی و لایەنە عێراقییەكان تاوتوێ بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC، بڕیارە سبەی شەممە بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبێتەوە و دوایین پێشهاتەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی سەرۆککۆمار و گفتۆگۆکانی یەکێتی و پارتی لەسەر ئەو پرسە تاوتوێ بکەن.

دوێنێ هەریەکە لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و تاکو ئێستا بەفەرمی ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان ئاشکرانەکراوە.
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا