سەرۆکی بێلاڕوسیا رایگەیاند، ئەگەر
وڵاتانی رۆژئاوا مەترسییان لەسەر دروست بکەن، ئامادەن چەکی ئەتۆمی لەسەر سنووری
وڵاتەکەیان لەگەڵ ئۆکرانیا دابنێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالێکساندەر
لۆکاشنکۆ، سەرۆکی بێلاڕوسای هاوپەیمانی
روسیا ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا مەترسی لەسەر وڵاتەکەمان و
ڵاتانی دیکەی هاوپەیمانمان دروست بکەن، ئامادەین چەکە ئەتۆمییە پێشکەوتووەکانمان
لەسەر سنورەکان جێگیر بکەین ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەگەر
وڵاتانی رۆژئاوا مەترسیمان لەسەر دروست نەکەن، بۆ ١٠٠ ساڵی دیکەش پێویستمان
بەبەکارهێنانی ئەو چەکە نابێت ".