پیاوێکی تەمەن ٨٨ ساڵی ژاپۆنی کە توشبووی
نەخۆشی زەهایمەرە، دان بە کوشتنی نەوەیەکی خۆی دەنێت.
ماڵپەڕی "OUEST-FRANCE" ئاماژەی
بەوەکردووە:" لە ژاپۆن پیاوێکی تەمەن ٨٨ ساڵ بەناوی سوسومو تۆمیزاوا لەبەردەم
دادوەر دانی بەوەداناوە کە ساڵی رابردوو نەوەیەکی خۆی بەناوی تومومی کوشتووە،
بەڵام وردەکاری تاوانەکەی بیر نەماوە ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" سەرباری ئەوەی پارێزەرانی پیاوەکە داوایان لە
دادوەر کردووە بەهۆی ئەوەی توشبووی زەهایمەرە بێبەری بکرێت لەو تاوانەدا، بەڵام
دادوەر سزای چوار ساڵ و شەش مانگ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندووە ".
ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە:" ئەو پیاوە بەتەمەنە لەگەڵ نەوەکەی لە
یەک ماڵدا دەژیا، لەئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان چەقۆیەکی لە نەوەکەی
داوە و کوشتوویەتی ".