کەمێک پێش ئێستا، ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ شەهید بوو.
کەمێک پێش ئێستا، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە BMC، راگەیاند، ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ بەهۆی سەختی برینەکانی شەهید بوو.
شایەنی باسە، رۆژی ١٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە فەرماندەیی ئاکام عومەر بۆ بەجێگەیاندنی ئۆپەراسیۆنێک دەچنە سنووری گەرمیان بوون، بەڵام لەو کاتەدا بۆمبێک بە هێزەکەدا دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکە و حەوت ئەندام بە سەختی برینداربوون و یەکێکیتر راستەوخۆ شەهید بوو.
ئەمڕۆش دوای نزیکەی دوو مانگ لە وەرگرتنی چارەسەر، ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بەهۆی سەختی برینەکانی شەهید بوو.
دواتریش، فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە فەرمی هەواڵەکەی پشڕاستکردەوە و رایگەیاند:" بەداخ و خەمێكی قوڵەوە و ئاكامی گەل فەرماندە "ئاكام عومەر" فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دوای مانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی پیرۆزی بەخشیە خاك و نیشتمان، بەڵێنەكەی خۆی لەپێناوی كوردستان بەجێ هێنا و شەھید بوو ، ئێمە لە فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان ئەم كۆستە گەورەیە بە هاوڕێ و هاوسەنگەران و دڵسۆزانی ڕادەگەیەنین".