وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، سیستمی دۆزینەوەی ھەلی كار لە شێوازی كلاسیكی دامەزراندن لە كەرتی گشتی گۆڕاوه بە مەیدانی ركابەری ھەبونی كارامەیی و لێهاتویی جۆراوجۆر.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ شەممە، به‌چاودێری و ئامادەبوونى د. ئارام محمد قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئامادەبونى د. هوشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانى په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان و ژمارەیەک لە سەرۆک زانكۆکانی کوردستان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و مامۆستایان و خوێندكاران و کەسوکارییان، ئاهه‌نگی (٣٣)هه‌مین خولى ده‌رچووانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو".
ئەوەشی خستەڕوو:" سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای ڕزگاری كوردستان و ڕیگای زانست له‌گه‌ڵ سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستیپێكرد و .
لە وتەیەکدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دواى پیرۆزبایی له خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، باسی له‌ڕۆڵی زانكۆكان كرد له پێشخستنی كۆمه‌ڵگه و لە وتەیەکدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دواى پیرۆزبایی له خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، باسی له‌ڕۆڵی زانكۆكان كرد له پێشخستنی كۆمه‌ڵگه و
هوشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان و پێدانی زانستی نوێ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بۆ ئەمەش ڕۆڵی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وەک زانکۆیەکی ته‌كنیكی بەرز نرخاند‌و وتى: زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بە یەكێك لە زانكۆ سەركەوتوەكانی كوردستان ھەژمار دەكەین لە ڕووی ژێرخان و ستافی ئەكادیمی و توێژینەوەی زانستی، بۆیە دەرچوان شانسێكی باشیان ھەبوە كە توانیوتانە لەم زانكۆیەدا بخوێنن و بە سەركەوتوویی دەربچن".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە بەشێکى دیکەى وتەکەیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا رایگەیاند:" بارودۆخی كۆمەڵایەتی و ئابوری و بازاڕی كار لە ھەرێمی كوردستان گۆڕانكاری گەورەی بە خۆوە بینیوە، سیستمی دۆزینەوەی ھەلی كار لە شێوازی كلاسیكی دامەزراندن لە كەرتی گشتی گۆڕاوه بە مەیدانی ركابەری ھەبونی كارامەیی و لێهاتویی جۆراوجۆر، بۆیه به‌بێ دوو دڵی دەستمان داوەتە ئەنجامدانی ڕیفۆرمێكی ھەمە لایەنە لە خوێندنی باڵادا كە ھاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستیەكانی بازاڕی كاری كوردستان".
جەختیشیکردەوە:" پێویسته ئاوڕی جدی لە خوێندنى تەکنیکی و پیشەیی و بەستنەوەی زیاتری پرۆگرامەکانى خوێندن بە پێداویستییەکانى بازاڕی کار و ئاراستەی گەشەکردنى ئابوری وڵاتەکەمان بدەین، لەم بوارەشدا زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان رۆڵى گەورەو بەرچاو دەگێڕن، هیوامان وایە پێکەوە بتوانین لەڕێگای توندوتۆڵکردنى پەیوەندی لەگەڵ سێکتەرە جیاجیاکانى کەرتى تایبەت و بزنس و پیشەسازی گۆڕانکاری ڕیشەیی لەخوێندنی تەکنیکی و پیشەیى لە هەرێمی کوردستان بکەین".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" هەر لە رێوڕەسمەکەدا و لەمیانى پێشکەشکردنى وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ئاماژەی بەوەکردووە، پێویسته زانکۆکان تەنها ئامانجیان پێدانی بڕوانامە نەبێت، بەڵكو دەبێت زانکۆکانمان و ناوەندە ئەکادیمییەکان لەگەڵ دونیای پێشکەوتوی ئەمڕۆدا بگونجێنین و زانکۆکان و بازاڕی کار لەسەر یەک ئامانج کۆبکەینەوە، ئەویش پێشکەوتنی کۆمەڵگەو دەستخستنی هەلی کار‌و پێشخستنی ئاستی زانستی زانکۆکان و مامۆستایان و خوێندکارانمانە".
وتیشی:" جێی شانازیمانه ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌خوێندكاران بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و دبلۆم له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌رده‌گرن و ده‌بنه كادرێكی پێشكه‌وتووی نێو بواره جیاوازه‌كان".
![](https://image.bmctv.krd/root/root/images/1724122022321564413_5892741397431172_7468067330507471982_n.jpg)