پزیشکێکی روسی
ئاشکرایکرد، کەمخەوی پەیوەندی هەیە بە لاوازبوونی بەرگری لەش بە تایبەتیش بەرامبەر
ئەو نەخۆشییانەی پەیوەندییان بە هەوکردنەوە هەیە.
میخائیل
پۆلۆیکتۆڤ سەرۆکی بەشی پزیشکی لە زانکۆی توێژینەوە پزیشکییەکانی سچینۆڤ
رایگەیاند:" پەیوەندییەکی راستەوخۆ هەیە لەنێوان کەمخەوی و لاوازبوونی بەرگری
جەستە".
ئاماژەی
بەوەشکرد:" بە گشتی کەمخەوی دەبێتە هۆی لاوازبوونی بەرگری لەش، بەڵام
بەشێوەیەکی تایبەت ئەو خووە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرگری لەش بەرامبەر ئەو
نەخۆشییانەی کە پەیوەندییان بە هەوکردنەوە هەیە".
باسیلەوەشکرد:"
بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە، چەندین بەڵگە و داتامان کۆکردووەتەوە و چەندین
توێژینەوەمان لەو بوارەدا ئەنجامداوە، هەروەها بۆ ئەوەی سیستمی خەوی مرۆڤ
رێکببێتەوە، پێویستە مرۆڤ خوو بگرێت بەوەوە کە هەموو شەوێک لە یەک کاتدا بچێتە ناو
جێگای خەوتنەکەی و بخەوێت و هەموو بەیانییەکیش لە یەک کاتدا بە ئاگا بێتەوە".