سوودانی و ئەردۆغان کۆبوونەوە

عێراق 21/03/2023

Alternate Text

نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شاری ئەنقەڕەی پایتەختی تورکیا کۆبوونەوە.

نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندی و پرسە هاوبەش و گرنگەکانی نێوانیان، محەمەد شیاع سوودانی دوای گەیشتنی بۆ ئەنقەڕەی پایتەختی تورکیا، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە ".

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەردوو بابەتی بەردانەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە بۆ ناو خاکی عێراق و پەکەکە دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا