شەوی رابردوو، ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تویتەر هەڵمەتێکی دەستپێکرد بۆ وەرگرتنەوەی سەحە شینەکە لەو کەسە بەناوبانگانەی کە لە پێشتردا وەریانگرتووە و ئێستا هیچ پارەیەک نادەن لە بەرامبەری.
شەوی پێنجشەممە، مەسک لە تویتێکدا وتی کە خۆی لە گیرفانی خۆیەوە پارەی سەحە شینەکەی ئەو کەسانە دەدات کە پێشتر وەریانگرتووە، دواتر بڕیاریدا بە وەرگرتنەوەی لەو کەسانە، ئەویش بەو پێیەی کە دوای گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ مەسک، دەبێت ئەو کەسانەی خوازیاری ئەو خزمەتگوزارییەن بڕێک پارە بدەن کە هەشت دۆلارە.
چەندین کەسایەتی بەناوبانگ و ناسراوی جیهان بەر لێشاوەکەی مەسک کەوتوون، وەک کیم کارداشیان و بیۆنسێ و بیل گەیتس و پاپا فرانسیس، دۆناڵد ترەمپ و هەتا جاک دۆرسی، دامەزرێنەر و خاوەنی پێشووی تویتەر سەحە شینەکانیان لێوەرگیردراوەتەوە.
لێشاوەکە تەنها کەسایەتییەکانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو رۆژنامەنوس و ئەکادیمییەکانیش بەرکەوتوون، هەتا دامەزراوە فەرمییەکانیش، وەک چۆن فەرمانگەی خزمەتگوزاەری باری شارستانی و کۆچی ئەمەریکا خزمەتگوزارییەکەی لێوەرگیردراوەتەوە.
ئەو کەسایەتی و دامەزراوانەی بەر لێشاوەکە کەوتوون، لەبری سەحە شینەکە، باجێکی زیوییان وەرگرتووە، کە تەنها ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو هەژمارە فەرمییە، بەڵام هیچ کام لەخزمەتگوزارییەکانی سەحی شینی ناداتێ.