رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، باری نائاسایی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا ڤایرۆسەکە کۆتایی نەهاتووە.
دەستەی بەڕێوەبەرانەی رێکخراوی تەندروستی جیهان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند:" بەهۆی کەمبوونەوەی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و سستبوونی لێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگە، بە فەرمی رایدەگەیەنین، باری نائاسایی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی هاتووە".
ئەوەشیانخستەڕوو:" ڤایرۆسەکە هێشتا لە جیهاندا کۆتایی نەهاتووە و هاوڵاتییان پێویستە ژەمەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن".