سەرباری ئەوەی هۆکاری سەرەکی هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی
بۆ ماوەییە، بەڵام چەند کارێک هەیە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە قژ و لاوازبوونی.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "العربية"، بەمشێوەیە
دەتوانرێت رێگری لە رووتانەوەی قژ بکرێت:
١-بەکارهێنانی شامپۆی گونجاو
باشترین جۆری شامپۆ ئەوانەن کە بە پێکهاتەی سروشتی دروستکراون،
لەگەڵ ئەوەشدا باشتروایە ئەم جۆرە شامپۆیانە لە هەفتەیەکدا لە دوو جار زیاتر
بەکارنەهێندرێن.
٢-پشوودان بە قژ
گۆڕینی رەنگی قژ بە بەردەوامی و بەکارهێنانی چارەسەرە
کیمیاییەکان بۆ لولکردن و خاوکردنەوەی، هەروەها بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییە
وشککەرەوەکان زیانی زۆر بە قژ دەگەیەنن، بۆیە پێویستە بۆ ماوەی جارێک پشوو بە قژ
بدرێت.
٣-بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان
تەواوکەرە خۆراکییەکان و بەتایبەت زینک و ئاسن و ڤیتامین B6 و B12 سوودێکی زۆر بە قژ دەگەیەنن و هاوکار دەبێت بۆ پڕبوونەوەی قژ.
٤-هەڵبژاردنی شێوازی بڕینی گونجاوی قژ
ئەو کەسانەی کێشەی تەنکی قژیان هەیە، باشتروایە قژیان
بەشێوەیەکی کورت یان مامناوەند ببڕن، بەوشێوەیە قژیان پڕتر دەردەکەوێت و لەگەڵ
شێوەی دەموچاویان گونجاوترە.
٥-بەکارهێنانی شانەی گونجاو
ئەو کەسانەی قژیان لاوازە پێویستە ئەو جۆرە شانانە
بەکاربهێنن کە مەودای نێوان نوکەکانی زیاتر و بەرینترە، چونکە شانە بچووکەکان
دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژیان.