توێژینەوەیەک؛ ئەو منداڵە کوڕانەی قەڵەون گونیان بچوک دەبێت

تەندروستی 11/05/2023

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، ئەو کوڕانەی لە تەمەنی منداڵیدا قەڵەون مەترسی توشبوونیان بە نەزۆکی لە داهاتوودا زیاتر دەبێت، لەبەر ئەوەی قەبارەی گونیان بچوک دەبێتەوە.

رۆژنامەی "میدیکاڵ ئێکپرێس" بڵاویکردووەتەوە:" ژمارەی ئەو منداڵانەی بەدەست زۆری کێشیان دەناڵێنن لە ٣٢ ملیۆن منداڵەوە بۆ ٤٢ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا زیادیکردووە، ئەو منداڵانەش لەداهاتوودا مەترسی توشبوونیان بە نەزۆکی زیاتر دەبێت، لەبەر ئەوەی بەراورد بە کەسانی دیکە قەبارەی گونیان بچووکتر دەبێت و توانای بەرهەمهێنانی سپێرمیان کەمدەبێتەوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو مەوادە کیمیاییانەی لەئێستادا لە ژینگە بڵاوبوونەتەوە کێشە بۆ غودەی تەمەڵی منداڵان دروستدەکەن، بەهۆیەوە ٦٠٪ منداڵانی ئێستا کاتێک دەگەنە تەمەنی ٣٥ ساڵی توشی قەڵەوی دەبن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا