پزیشکان هۆکاری ئازارە لەناکاوەکانی دەست و قاچ ئاشکرادەکەن

تەندروستی 15/05/2023

Alternate Text

پزیشکان، هۆکاری ئەو ئازارە لەناکاوە ئاشکرادەکەن، کە لە ژیانی رۆژانەمانەدا بۆ ماوەیەکی کەم هەستی پێدەکەین و دواتر نامێنێت، بە تایبەتی ئازاری لەناکاوی دەست و قاچ.

دەستەی نیشتمانی پزیشکانی بەریتانیا هۆکاری لە توێژینەوەیەکیاندا، لەسەر هۆکاری ئەو ئازارە لەناکاوەی بە دەست و قاچەکانی مرۆڤێک دەگات لە ژیانی رۆژانەیدا ئاشکرایانکردووە، ئەو ئازارە هۆکارەکەی بۆ مەینی خوێن لەو شوێنەدا دەگەڕێتەوە.

بە وتەی پزیشکان، دەکرێت ئەو شوێنەی ئازارەکەی پێدەگات، پێشتر بەهیچ جۆرێک رووبەڕووی ئازار یاخود شکان و نەخۆشی نەبووبێتەوە، بەڵام ئازارەکە نیشانەیەک بێت بۆ مەینی خوێن لەو شوێنەدا.

پزیشكان ئامۆژگاری ئەو کەسانەش دەکەن رۆژانە رووبەڕووی ئەو ئازارە دەبنەوە، کە لە حاڵەتی بەردەوامبوونی ئەو ئازارە لەناکاوانە لە شوێنێکی دیاریکراودا، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن، چونکە رێژەی مەینی خوێنەکە لەو شوێنەدا گەیشتبێتە ئاستێکی مەترسیدار.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا