چەند زیانێکی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم بۆ کەسانی نەخۆش، کە تائێستا نەتزانیووە..

تەندروستی 21/05/2023

Alternate Text

پزیشکێکی نەخۆشییەکانی هەناو، چەند زیانێکی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم بۆ کەسانی نەخۆش ئاشکرادەکات، لەوانە لەهۆشخۆچوون و دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێندا.

ئەناستازیا مینایلۆڤا، پزیشکی نەخۆشییەکانی هەناو، لە بەرنامەی ( Teledoctor 24) سەبارەت بە خۆشۆردن بە ئاوی گەرم ئاماژەی بەوەکردووە:" ئاشکرایە خۆشۆردن بە ئاوی گەرم ژمارەیەک سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە نەرمکردنەوەی ماسوولکەکانی لەش و هێشتنەوەی بە جەستە بەشێداری بۆ کەسێک کە تەندروستی جێگیربێت و هیچ نەخۆشییەکەی نەبێت، بەڵام بەپێچەوانەی ئەم سوودانەیەوە، بۆ کەسانی نەخۆش خۆشۆردن بە ئاوی گەرم نەک سوودێکی بەرچاوی نییە، بەڵکو زیانیشی هەیە".

سەبارەت بە جۆری نەخۆشییەکان، ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ یاخود کێشەیان لە خوێنبەرەکانیاندا هەیە، دەبێت لەخۆشۆردن بە ئاوی گەرم دووربکەونەوە، چونکە ئاوەکە گەرمەکە دەبێتە هۆی گەرمبوونی جەستە و بەوهۆیەشەوە، لێدانی دڵ خێرادەبێت و سەرەنجام بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی لێدەکەوێتەوە، هەروەها، ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان نزمە، دەکرێت خۆشۆردن بە ئاوی گەرم بۆیان ببێتە هۆی لەهۆشخۆچوون، چونکە لە گەرماوەکەدا بەو ئاوە خوێنبەرەکانیان فراوان دەبێت و فشاری خوێنیان زیاتر دادەبەزێت".

ئەناستازیا مینایلۆڤا دەشڵێت:" ئەو کەسانەی نەخۆشی هەڵامەت و تا یاخود شەقیقەیان هەیە، نابێت بە ئاوی گەرم خۆیان بشۆن، چونکە دەبێتە هۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستییان".
ئەو پزیشکەی نەخۆشییەکانی هەناو باسیلەوەشکردووە:" خۆشۆردن بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێندا، کە ئەمەش بۆ نەخۆشانی شەکرە مەترسیدارە".

روونیشیکردووەتەوە:" بەکارهێنانی قوماش یاخود لفکە لەکاتی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی بڕین و وشکبوونەوەی پێست".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا