لە رۆژی جیهانی چای دا سوودەکانی ئەو خواردنەوەیە بزانە..

تەندروستی 21/05/2023

Alternate Text

دوای ئاو، چای یەکێکە لە کۆنترین خواردنەوەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و گەلانی زۆربەی وڵاتانی جیهان دەیخۆنەوە، بە وتەی پزیشکانیش ئەو خواردنەوەیە کۆمەڵێک سوودی هەیە.

لە ساڵی ٢٠١٩ نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی ٢١ی ئایاری هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانی چای دیاریکرد، مەبەستیش لەو هەنگاوە هاندانی حکومەت و بازرگانان بوو بۆ ئەوەی پاڵپشتی جوتیاران بکەن لە بەرهەمێنانی چای دا.

بەوتەی پسپۆڕانی تەندروستی، سوودەکانی چای بریتین لەمانە:

-ماددەی پۆلیفینۆلی تێدایە کە ماددەیەکی دژە ئۆکسید و هەوکردنە، کە لەهەمان کاتدا هاوکار دەبێت بۆ دابەزاندنی کێش

-چای پێکهاتەکانی فلافۆنۆیدی تێدایە کە بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ و مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

-بەوپێیەی چای بڕێکی باشی کافایینی تێدایە هاوکار دەبێت بۆ بەهێزکردنی تەرکیز و وریایی

-کۆئەندامی هەرس بەهێز دەکات و تایبەتمەندی دژ بەکتریای هەیە

-فشاری خوێن کەمدەکاتەوە

-مەترسییەکانی جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە

-رێژەی شەکر لە خوێن کەمدەکاتەوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا