زەیتی زەنجەفیل هەوكردن كەمدەكاتەوە و هەرسكردن ئاسانتر دەكات و ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە

تەندروستی 02/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە، زەیتی زەنجەفیل چەوری سووتێنەرێكی سروشتییە و لەگەڵ خۆراكی تەندروست و وەرزشكردن یارمەتیت دەدات بۆ بەدەستهێنانی كێشێكی تەندروست و بەگشتی زەنجەفیل لەگەڵ چەند پێكهاتەیەكی خۆراكی دیكە وەك سەرچاوەیەك بۆ دابەزاندنی كێش بەكاردێت.
شارەزایانب واری خۆراكی لە توێژینەوەیەكی نوێدا بڵاویانكردەوە:" زەیتی زەنجەفیل پێكهاتەیەكی تێدایە كە پێیان دەوترێت شۆگۆڵس و  ئەم پێكهاتانە هاندەری زۆرێك لە چالاكییە بایۆلۆژییەكانن لە جەستەدا و هەروەها تایبەتمەندی دژە ئۆكسانی زەنجەفیل یارمەتی كۆنترۆڵكردنی دەردراوە خودكارەكان دەدات لە جەستەدا".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" زەیتی زەنجەفیل كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر كێشی لەش و چەوری ورگ هەیە، بەو پێیەی مادەی جەنجەرۆڵی تێدایە كە هاندەری هەندێك چالاكیی زیندەییە لە جەستەدا و ئەمەش یارمەتی خێراكردنی هەرسكردن دەدا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" رەنگە زەیتی زەنجەفیل ئاستی شەكر لە خوێندا جێگیر بكات، كە ئەمەش بۆ دابەزاندنی كێش زۆر پێویستە و دەتوانرێت زەیتی زەنجەفیل لەگەڵ پێكهاتەكانی تر تێكەڵ بكرێت بۆ بەرزكردنەوەی هەرسكردن و یارمەتیدانی دابەزاندنی كێش".

دەكرێت خودی زەنجەفیل یان زەیتەكەی لەسەر شێوەی زەڵاتە لەگەڵ:

زەنجەفیل و لیمۆ
تێكەڵكردنی زەنجەفیل و لیمۆ بەیەكەوە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی كێش، بەو پێیەی ئاوی لیمۆ وەك جێگیركەری ئارەزووی خواردن كاردەكات، ئەمە جگە لەوەی بڕێكی زۆر ڤیتامین سی لەخۆدەگرێت.
زیادكردنی ئاوی لیمۆ بۆ چای زەنجەفیل یان زەتی زەنجەفیل لە نێو زەڵاتەدا هاندەرت دەبێت بۆ خواردنەوەی شلەی زیاتر، ئەمەش یارمەتیت دەدات كە شێداریت هەبێت و هەست بە تێری بكەیت بۆ ماوەیەكی زیاتر، ئەمەش دەتوانێت هەوڵەكانی دابەزاندنی كێشت بەرز بكاتەوە.

سركەی سێو و زەنجەفیل
سركەی سێو (ACV) تایبەتمەندی دابەزاندنی كێش دەدات، بەكارهێنانی لەگەڵ زەنجەفیل كاریگەری دژە گلایسیمیك و دژە ئۆكسانی هەردوو پێكهاتەكە بەرز دەكاتەوە و سركەی سێو پرۆبایۆتیكی بەهێزی تێدایە، كە تەندروستی ڕیخۆڵە باشتر دەكات لەكاتێكدا كاردەكات بۆ دابەزاندنی كێش.

چای سەوز و زەنجەفیل
چای سەوز ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایە كە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی كێش، هەروەها چای سەوز میتابۆلیزمی لەش بەرز دەكاتەوە

زەنجەفیل بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی
جگە لە سوودەكانی زەیتی زەنجەفیل بۆ لاوازكردن، چەندین سوودی تری تەندروستی پێشكەش دەكات كە گرنگترینیان بریتین لە:
- ڕێكخستنی كۆرتیزۆڵ (كە بە هۆرمۆنی فشار ناسراوە).
- هاندانی جوڵەی ڕیخۆڵە و ڕێكوپێكی.
- زیادكردنی وزە.
- كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.
- باشتركردنی بیرەوەری و كارەكانی مێشك.
- باشتركردنی كاركردنی سیستەمی بەرگری لەش.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا