بەم خواردنەوانە ماڵئاوایی لە کێشی زیادەی لەشت بکە

تەندروستی 10/09/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

پێگەی Potluck Pickup چەند خواردنەوەیەکی ئاشکرا کردوە کە خواردنەوەیان لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی زیادە.
بەگوێرەی پێگەی ناوبراو، ئەو خواردنەوانەی کە دەبنە مایەی دابەزاندنی کێشی زیادە بریتین لەمانە:

١.چای سەوز

چای سەوز یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات بەشێوەیەکی سرووشتی و سەلامەت، هەروەها پڕە لە دژەئۆکسێنەر کە دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ سووتاندنی چەوری.

٢.ئاوی لیمۆ

کوپێک ئاوی لیمۆی گەرم یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی کرداری هەرس و دابینکردنی بڕی پێویستی ڤیتامین سی، کە ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر دابەزینی کێشی لەش.

٣.سرکەی سێو

کەوچکێک سرکەی سێو و تێکەڵکردنی لەگەڵ هەنگوین و ئاو، یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن دەدات و ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و هەستکردن بە تێربوون زیاد دەکات.

٤.قاوەی دارچینی

زیادکردنی کەمێک دارچینی بۆ کوپێک قاوە، یارمەتیدەرە بۆ رێکخستنی شەکری خوێن و کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن، سەرەڕای ئەوەش، تامێکی خۆش بە قاوەکەت دەبەخشێت و پێوستت بەوەنابێت شەکر بەکاربهێنیت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا