دوای ئەنجامدانی چەندین
توێژینەوە، شارەزایان ناوی چەند خۆراکێکیان بڵاوکردووەتەوە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ
کەمکردنەوەی رێژەی کاریگەرییەکانی خەمۆکی.
ئەو خۆراکانەی ئاماژەیان
پێکراوە و لە پێگە جیهانییەکاندا بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کاریگەرییەکانی خەمۆکی
بڵاوکراونەتەوە بریتین لەمانە:
١.بەیبون
بەگوێرەی راپۆرتێک کە
ماڵپەری Healthline بڵاویکردووەتەوە، خواردنەوەی گیراوەی بەیبون کە بەشێوەیەکی تەندروست و شارەزایانە
ئامادەکرابێت، یارمەتی کەمکردنەوەی دڵڕەواکێ دەدات، چونکە تایبەتمەندی دژەئۆکسێنەر
و دژە هەوکردنی تێدایە، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ رێکخستتنی هۆڕمۆنەکانی پەیوەست بە
باری دەروونییەوە وەک دۆپامین و سیرۆتۆنین.
٢. ماسی سەلەمون
بەگوێرەی ماڵپەری Healthline ئەم ماسییە ماددە خۆراکییەکان و کانزاکانی
پەیوەست بە تەندروستی مێشک لەخۆدەگرێت وەک ڤیتامین دی، ترشە چەوری ئۆمیگا٣.
٣.چوکولاتەی تۆخ
چوکولاتەی تۆخ پڕە لە ریشاڵ و ئاسن و مەگنیسۆم، بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە
لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن توێژەرانی زانکۆی لەندەنەوە ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەی بە رێژەی
پێویست چوکولاتەی تۆخیان خواردووە، ئەگەری تووشووبوون و کاریگەرییەکانی خەمۆکیان
بە رێژەیەکی بەرچاو کەمتربووە لە کەسانی دیکە.