تڕەمپ پێشنیازێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا دەخاتەڕوو

جیهان 17/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەک رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر لە سەرەتاوە دەستی لەبەشێک لە خاکەکەی هەڵگرتایە بۆ مۆسکۆ ئەوا توشی جەنگ نەبووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە میانی چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ تۆڕی NBC Newsی ئەمەریکی رایگەیاند:" دەکرا هەردوولا بگەنە رێککەوتنێک بۆ ئەوەی کیێڤ دەست لە رووبەرێکی خاکەکەی هەڵگرێت لەبەرژەوەندی مۆسکۆ، وەک چۆن ئێستا روسیا بە زیادەوە کردوویەتی".

وتیشی:" دەکرا بگەنە رێککەوتن، ئەوکات پێویستی نەدەکرد هیچ کەسێک گیان لەدەستبدات، رێککەوتنێکی لەو جۆرە وایدەکرد دەسەڵاتدارانی کێیڤ ئۆکرانیا رزگاربکەن".

ترەمپ زوو زوو لێدوان لەبارەی دۆخی ئۆکرانیا دەدات، پێشتر وتبووی کە بەهۆی سیاسەتەکانی بایدن لە مامەڵەکردن لەگەڵ جەنگەکە، مرۆڤایەتی بەرەو جەنگی سێیەمی جیهانی هەنگاو دەنێت، هەتا وتیشی کە ئەگەر بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هەڵبژێردرێتەوە ئەوا بە تەنها ٢٤ کاتژمێر کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا دەهێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا