یەكێك لە كارەكتەرە سەرەكییەكانی درامای بەناوبانگی Friends بە خنكاوی دۆزرایەوە

هەمەرەنگ 29/10/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پۆلیسی شاری لۆس ئێنجڵس-ی ئەمریكا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماسیۆ پێری، هونەرمەند و ئەكتەری بەناوبانگی هاڵیوود لە ماڵەكەی خۆیدا بە خنكاوی دۆزرایەوە.
بەپێی رۆژنامەی The LA Times، پۆلیسی شاری لۆس ئێنجڵس لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" تیمێكی تایبەت هەواڵیان پێدرا كە ماسۆ لە ماڵەكەی خۆیدایە و هیچ دەنگێك و هەواڵێكی نییە و كاتێك چوونەتە شوێنی رووداوەكە بینیوویانە كە لە نێو گەرماوەكەی خۆیدا لە خنكاوی دۆزرایەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" لێكۆڵینەوەیكی چڕیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە كە هیچ پاشماوەیەكی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و هیچ تۆمەتبارێك تا ئێستا بوونی نییە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامیان هەیە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكەش ئاشكرای كردووە:" تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكی پێویست لەسەر هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو ئەستێرەیەی درامای هاڵیوود بوونی نییە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامییان هەیە".
ماسیۆ پێری، یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەكتەرەكانی دراما و فیلمەكان و بەشكداری چەندین دراما و فیلمی كردووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەكەی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا