خاوەن "قوڕگی زێڕین" كۆچی دواییكرد

هەمەرەنگ 05/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

گۆرانیبێژی دێرینی ناسراوی ئێرانی، ئەكبەر گوڵپایگانی (گوڵپا)، لە تەمەنی 90 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی و تێكچوونی باری تەندروستییەوە كۆچی دواییكرد.
محەمەد عەلی گولپایگانی، برای گولپا رایگەیاند:" براكەی كە لەلای هەوادارە ئێرانییەكان بە بە خاوەنی (قوڕگی زێڕین)ی ناسراوە بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكردووە".
ئەكبەر گوڵپایگانی لە ساڵی 1934 لە تارانی پایتەخت لە دایكبووە، خاوەنی چوار برای بە ناوەكانی عەباس، حەسەن، محەمەد و مەحمود و خوشكێك بە ناوی مریەمە و گوڵپا ئەستێرەیەكی درەوشاوەی هونەری ئێرانە و  بەرهەمەكانی هەڵگری رەنگی رەسەنی ئێرانە و سەرنجی نەوەی پێشوو و گەنجانیان بە هەمان شێوە راكێشاوە.
بەشێك لە بەناوبانگترین ئەلبوومەكانی بریتین لە: " قژی سپی،  ئیكستاتیك بە خۆشەویستی، ئاگا، ئەی دڵ بەڵای خۆشەویستان (لەگەڵ ئیرەج)، لەسەر كاغەزێك خۆشەویستی بنووسە، بۆچی خۆشت ناوێت و قەدرزانی بۆ خۆشەویستی-ین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا