تابلۆیەکی پابلۆ پیکاسۆ بە نزیکەی ١٤٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

هەمەرەنگ پێش 4 هەفتە

Alternate Text

خانەی سۆسبی بۆ زیادکردنی ئاشکرا رایگەیاند، تابلۆیەکی پابلۆ پیکاسۆ بە نزیکەی ١٤٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

خانەکە کە تویتێکدا لە پێگەی X (تویتەری پێشوو) رایگەیاند:" تابلۆی ژنی کاتژمێرەکە کە لە ساڵی ١٩٣٢ لەلایەن پابلۆ پیکاسۆوە کێشرا، بەم دواییانە لە زیادکردنێکدا بە ١٣٩،٤ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە".

خانەکە دەڵێت ئەو تابلۆیە دووەم گرانترین تابلۆیە کە بفرۆشرێت و بۆ ئەمساڵیش گرانترینە.

شایەنی باسە، تابلۆی ژنی کاتژمێرەکە لەناو کۆمەڵێک کەلوپەلی کەسیدا بووە لە ساڵی ١٩٦٨ەوە، کە تێیدا پیکاسۆ وێنەی ژنە ئیلهامبەخشەکەی کێشاوە، پێشتریش لە مانگی ئەیلولدا تابلۆکە لە دوبەی نمایشکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا