سەبارەت بە هۆکارەکانی پەتای وەرزی منداڵان، پزیشکێکی پسپۆڕ ئاشکرای دەکات و رێنمایی دەداتە دایکان و باوکان.
د.پشدەر عبداللە ، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان سەبارەت بە نەخۆشییەکە دەڵێت:" نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە، بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە تووش دەبێت یەک بۆ سێ ڕۆژ دوای بەریەککەوتن لەگەڵ ڤایرۆسەکە، بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، نەخۆشیەکی ترسناک نییە و خۆی چاک دەبێتەوە دوای تەواوکردنی سوڕی ڤایرۆسەکە".
نیشانەکانی نەخۆشییەکە:
١-لووتی تەڕ ئەبێت.
٢-قوڕگی خوران و ئازاری ئەبێت.
٣-کۆکە.
٤-هەست بە ئازارو بێتاقەتی ئەکات.
٥-پژمە.
٦-تایەکی کەم هەندێکجار تایەکی بەرز.
٧-بە گشتی هەست بە باشی ناکات.
لە چ کاتێکدا پێویستە پزیشک بیبینێت:
١-تا بەرزتر لە ۳۸ پلی سیلیزی لە منداڵی خوار تەمەنی سێ مانگ.
٢-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یان مانەوەی تاکەی بۆ زیاتر لە سێ ڕۆژ.
٣-نیشانەکانی بەرەو خراپی بڕۆن.
٤-سەرئێشەیەکی زۆر و کۆکەیەکی زۆر.
٥-خیزەی سنگ.
٦-ئازاری گوێچکە.
٧-ئارەزووی خواردنی نەمێنێت.
٨-هۆشی بەرەو خراپی بڕوات.
چۆنیەتی خۆپاراستن:
١- بەردەوام دەستی منداڵەکە بە سابوون بشۆ.
٢-بەردەوام ئاگاداری پاک و خاوێنی مەتبەخ و حەمام بە.
٣-بەردەوام کلێنێکس بەکاربهێنە بەتایبەت لە کاتی کۆکە و پژمە،منداڵەکەت فێر بکە لەکاتی نەبوونی کلێنێکس ئەگەر کۆکەو پژمەی هات با سەر بنێت بە ئانیشکیەوە بۆئەوەی ڤایرۆسەکە بڵاونەکاتەوە.
٤-هەوڵ بدە بەهیچ شێوەیەک کەوچک و پەرداخی کەسی تووشبوو بەکارنەهێنێت.
٥-هەوڵ بدە بەریەک کەوتنی لەگەڵ کەسی تووشبوو نەبێت.
چارەسەرەکانی لە ماڵەوە:
١-خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شلەمەنی وەک ئاوو شەربەت وەک شەربەتی گەرمی لیمۆ.
٢-خواردنی شۆربای مریشک.
٣-پشوودان لە ماڵەوە.
٤-ڕێکخستنی پلەی گەرمی و شێداری ژووری پشوودانی منداڵەکەت،نابێت زۆر گەرم بێت یان سارد بێت،یان ووشک بێت.
٥-غەڕغەڕەکڕدن بە خوێ و ئاو (خوێواو).