بەهۆی پشتگیریکردنی ئیسرائیل؛ ئەردۆغان لە بەرلین رەخنەی لە ئەڵمانیا گرت

جیهان 18/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆککۆماری تورکیا لەناو خاکی ئەڵمانیادا رەخنەی لە حکومەتی ئەو وڵاتە گرت بەوەی بەهۆی هەستکردن بە تاوانەوە پشتگیری ئیسرائیل دەکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە میانەی سەردانێکیدا بۆ ئەڵمانیا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە تیایدا ئۆلاف شۆڵتزی راوێژکاری ئەڵمانیاش ئامادەبوو رایگەیاند:" دوا لە ئیسرائیل دەکەم کۆتایی بە هێرشە سەربازییەکانی بۆسەر حەماس بهێنێت و دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیەنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:"پێویستە ئەڵمانیا هاوکاربن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا، ئەڵمانیا لەبەر هەستکردن بە تاوان بەرامبەر هۆلۆکۆستی نازییەکان پشتیوانی ئیسرائیل دەکات لە هێرشەکانی بۆسەر غەززە، نابێت شەڕی فەڵەستین و ئیسرائیل بە هەستکردن بە قەرزاری هەڵبسەنگێندرێت، ئێمە هیچ قەرزاری ئیسرائیل نین بۆیە من بە ئازادی قسە دەکەم".
هاوکات ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا وتی:" ئێمە هەرگیز سازش لەسەر مافت بوونی ئیسرائیل و بەرگریکردن لە خۆی ناکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا